تیاچوونی ٦٠ تیرۆریستی داعشی لە ھەڵمەتی سوپای عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395045-تیاچوونی_٦٠_تیرۆریستی_داعشی_لە_ھەڵمەتی_سوپای_عێراق_دا
لە ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپای عێراق لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینی عێراق، دەیان تیرۆریستی داعشی تیاچوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2021 15:22 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ٦٠ تیرۆریستی داعشی لە ھەڵمەتی سوپای عێراق دا

لە ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپای عێراق لە باکووری پارێزگای سەلاحەددینی عێراق، دەیان تیرۆریستی داعشی تیاچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕەوتی قۆناغی دووھەمی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای عێراق بە ناوی «شێری ئامادە» دژی تیرۆریستان لە بەرزاییەکانی «حەمرین»ی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق ٦٠ تیرۆریستی داعشی کوژران.

«یەحیا ڕەسوڵ» پێی داگرت: ئەم ئۆپراسیۆنە لە ئاستێکی باڵای ھاواھەنگی لە نێوان ھێزی ئاسمانی و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجامی گرتووە.

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە دەربڕینی ئەمەی کە دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە، تیرۆریستان لە ھێنئدێک لە ناوچەکاندا جێگیرو پرژوبڵاو بوون ، وتیشی: ھەرکە لەو ئەشکەوتەکاندا خۆیانیان حەشار دا، ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر ناوونیشانی ناوچەکەیان بۆ ھێزی ئاسمانیی عێراق نارد ھەتا لەکاتێکی لەباردا بە خەستی بوردومانیان کەن و لە ئێستادا شایەتی تێکڕوخانی حەشارگەکانی ئەو تیرۆریستانەین.