نیسان 08, 2021 17:37 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق: ئەمریکا بەڵێنی داوە بەشێک لە ھێزەکانی لەم وڵاتە بباتە دەرەوە

«قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاندووە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی کشاندنەوەی بەشێک لە ھێزەکانی لە عێراق داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «قاسم ئەعرەجی»، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە  ڕایگەیاند، “لەمیانەی وتوێژەکانی گفتوگۆی ستراتیژی، لایەنی ئەمریکی بەڵێنی کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق دا.

وتیشی: لە وتووێژەکاانی دوێنێ دا لەسەر گرتنەئەستۆی ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەلایەن هێزەکانی خۆمانەوە ڕێککەوتین.

ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق جەختیکردوەتەوە لەسەر پاراستنی کارمەندە بیانییەکان و هەردوولاش ڕێککەوتوون لەسەر نەمانی بنکەی سەربازیی بیانی لە عێراق دا.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ