لەنێوبرانی بنکەیەکی سیخوڕی و گوێ ھەڵخستن و ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395283-لەنێوبرانی_بنکەیەکی_سیخوڕی_و_گوێ_ھەڵخستن_و_ئاسایشتیی_ڕژێمی_زایونی_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە ھەواڵییەکان لە عێراقەوە باسی لەنێو برانی بنکەیەکی سیخوڕی و گوێ ھەڵخستن و ئاسایشتیی ڕژێمی زایونییان کردووە لە باکووری ئەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2021 20:14 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی بنکەیەکی سیخوڕی و گوێ ھەڵخستن و  ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە باکووری عێراق

سەرچاوە ھەواڵییەکان لە عێراقەوە باسی لەنێو برانی بنکەیەکی سیخوڕی و گوێ ھەڵخستن و ئاسایشتیی ڕژێمی زایونییان کردووە لە باکووری ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵییەکان لە باکووری عێراقەوە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتیەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بە ھۆی کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە بنکەیەکی سیخوڕی و گوێ ھەڵخستن و  ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی کەوتە بەر پەلامارو زیانێکی قورسی بەرکەوت.

وەک باسی کراوە ئەم بنکە ئاسایشتی و شۆڤارییەی ڕژێمی زایونی کە لە پارێزگاکانی باکووری عێراق دا دامەزراوە زیانێکی قورس و گورچکبڕی وێکەوتووەو بەشی ھەرە زۆری کەسانی نێو بنکەکەش کە سەربە ڕێکخراوەی سیخوڕیی موسادی ڕژێمی زایونین یان کوژراون و یان بە خەستی بریندار بوونە.

لە ماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو ئەمە دووھەمین جارە کە ھێرش دەکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس. شەوی ڕابردوو سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھەڵکوتانە سەر کەشتییەکی بازرگانیی ڕژێمی زایونیشیان کرد لە ئاوەکانی ئیمارات دا.