پەلاماری بە ھاوەنی داعش بۆسەر بنکەی ھێزە عێراقیەکان لە کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395431-پەلاماری_بە_ھاوەنی_داعش_بۆسەر_بنکەی_ھێزە_عێراقیەکان_لە_کەرکوک
تیرۆریستانی داعش شەوی رابردوو بنکەی ھێزەکانی ئەرتەش و رێکخراوی حەشدی شەعبییان لە پارێزگەی کەرکوک بە ھاوەن دایە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 05:05 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە ھاوەنی داعش بۆسەر بنکەی ھێزە عێراقیەکان لە کەرکوک

تیرۆریستانی داعش شەوی رابردوو بنکەی ھێزەکانی ئەرتەش و رێکخراوی حەشدی شەعبییان لە پارێزگەی کەرکوک بە ھاوەن دایە بەر پەلامار .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم پەلامارەدا لانیکەم 7 کەس لە ھێزە عێراقیەکان بریندار بوون . 

سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند ، سێ کەس لە بریندارەکان لە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق و 4 کەسی دیکەش لە ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتەن . 

سەرباری شکستی ھێناین تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، ھێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریسیتە لە چەندین ناوچەی عێراق دا ماونەوە و بە شێوەی پەرتوبڵاو کاری تیرۆریستیی دەکەن .