زەریف: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین
نیسان 27, 2021 12:04 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دیدلرو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان نووسی: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێردا نووسی: لە عێراق دا وتووێی باشی لە گەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران، « موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوە و ڕابەرانی باڵای ڕەوتە سوننە و شێعەکان ھەبووە و دیارە دراوسێکان بۆ ئێران ئەوبەرترن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.
زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆ دیدارێکی زیاتر لە بەغداو ھەولێر ئەنجام دەگرێت.