جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر ھاوکاری و ھاوپشتیی تەواوی لایەنەکان لە عێراق دا
سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: وەپشت سەر نانی ئەم دۆخە ھەستیارەی ئێستای وڵات، پێویستی بە ھاریکاری و ھاوپشتیی تەواوی لایەنەکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی میدڵ ئیست نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە خواستی چاکسازی و کۆتایی ھێنان بە بەڕێوەبەرایەتی کردنی فەشەلی وڵات، وتی: ھەمووان دەبێ بۆ چەسپاندنی حکومەتێکی دەستەڵاتدارو پاراستنی ئەو پاوەجێییەی لە وڵات دا بەدی ھاتووە، ھاوکاری بکەن.
« بەرھەم ساڵح» خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری لە عێراقی بە ھەنگاوێکی وریایانەی کۆمەڵایەتی زانی و وتی: تیرۆری ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و ترس و تۆقان دروست کردن لە نێو خۆپیشاندەران . ھەڵسوڕاوان و ڕۆژنامەنووسان قەت لێخۆشبوونی بۆ نییە و ھۆکارانی وەھا ھەنگاوگەلێک دەبێ لە سەداسەدا سزا بدرێن.
سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژاردنەکانی داھاتووشی بە ھەڵبژاردنێکی چارەنووس ساز بۆ وڵات زانی و وتیشی: ئەم ھەڵبژاردنە دەرەنجامی ھاوبیروڕایی نیشتیمانی بووەو دەبێ بۆ بوژاندنەوەی متمانەی گەل، بە ھەموو ھەست و نەستێکەوە ھەوڵ بدرێت ڕەوتی ھەڵبژاردن وەکو ڕێبازێکی دروستی ساغ کردنەوەی ھەڵەکان و وەدی ھێنانی ئاسایشت و دەستەبەر کردنی زوڵاڵی، بە ڕێک و پێکی بەڕێوە بچێت.