حوزه‌یران 01, 2021 12:41 Asia/Tehran
  • ناردەی ١١ ملیار دۆلاریی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی پێنج ساڵ دا

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی عەرەبی_ئەفریقایی ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێران وتی: لە ماوەی پێنج ساڵی ئەم دواییە کۆی ناردەی بەرھەمی کشت و کاڵ و پیشەسازیی خۆراک بۆ عێراق ١١ ملیارد دۆلار بووە کە نزیکەی ۳.۷ میلیارد دۆلاری ھی میوەو سەوزەمەنی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شڵەممەی ئیرنا، «فەرزاد پیلتەن» وتیشی: لە ساڵی ١٣٩٥ەوە ھەتا ١٣٩٩ نزیکەی لە سەدا ٣٠یی ناردەی ئێران بۆ عێراق بەرھەمی کشت و کاڵی و پیشەسازیی خۆراک بە میوەو سەوزەمەنی، موعەلەبات، شیرەمەنی، شیرینی چکلیت و دغڵ و دان ، بەرھەمی ئاژە، وشکەمەنی و گوڵ گیای دەرمانی، خشڵ و زیو بووە کە میوەو سەوزەمەتی زیاترین بارستایی ئەم نادەمەخنیانەیان بە خۆیان تەرخان داوە.

وتیشی: لەم ماوەیەدا سەرباری پێکھاتنی ڕەوتی وەبەرھێنانی ئەم بەرھەمانە لە عێراق و داسەپێندرانی قەدەغە و بەرتەسکیی نرخنامە لە بواری ھاوردەی کاڵاو کەل و پەل لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە، کەچی بەرھەمی ناردەی ئێران لە بازاڕی بەرھەمی کشت و کاڵ و پیشەسازیی خۆراکی ئەم وڵاتە توانیویەتی ئامادە بوونێکی تۆخی ھەبێت.

پیلتەن جەختی کردووە: میوەو سەوزەمەنیی تازە، تەماتە، سێو، شوتی، پەتاتە، پیواز، تروزی و کیڤی بە ڕیز گرینگترین بەرھەمی ناردەی ئێران بۆ عێراق بووە لە ماوەیەدا.

سەرپەیڤ