ھەڵمەتی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری قەزای کفری
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397311-ھەڵمەتی_هاوبەشی_پێشمەرگە_و_سوپای_عێراق_لە_سنووری_قەزای_کفری
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەئەنجامی ھەڵمەتی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی ھێزی هاوپەیمان، چەندین بنکەی داعش خاپور کران‌ و سێ ئۆتۆمبێل سوتێنراون".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 11:26 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری قەزای کفری

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەئەنجامی ھەڵمەتی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی ھێزی هاوپەیمان، چەندین بنکەی داعش خاپور کران‌ و سێ ئۆتۆمبێل سوتێنراون".

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ڕۆژی ٦ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدرا، لە گوندەکانی پەلکانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو".

ئاماژەی بەوەشکردوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنکەی تیرۆریستان خاپوور کران.وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دوورخستنەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە.