«بەرھەم ساڵح»: عێراق لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاسایشت خۆڕاگری دەنوێنێ
سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: گەلی ئەم وڵاتە بە یەکگرتوو.یی و ھاوپشتی لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕان و ھەوڵی دوژمنان بۆ پێکھێنانی ئاژاوەو تێکدانی ئاسایشت خۆڕاگری دەنوێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتی سەردانی کازمەین و ئەعزەمیە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی ھێزمەندو خاوەن دەستەڵاتە و بە یەکگرتن و ھتوپشتیی خەڵک و تاقمە نیشتیمانییەکانی و ڕاپەڕاندنی چاکسازی و بەرنگار بوونەوەی گەندەڵی لە بەرامبەر ئەوانەی وا بەنیازن لەم وڵاتەدا ئاژاوە بنێنەوە ڕادەوەستێت.
«بەرھەم ساڵح» ئاماژەی کردە ئەو ڕۆڵە کارایەی وا جەماوەری شارەکانی کازمەین و ئەعزەمیە لە بەرامبەر داعش و ھێزمەند کردنی دۆستایەتی و ھاوپشتی گێڕاویانەو جەختی کرد: کازمەین و ئەعزەمیە ھێمای یەکگرتوویی و ھاوپشتی و ھێزمەند کرانی بناغەی برایەتی و یەکسانی نێوان عێراقییەکان دێنە ئەژمار.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی یەکشەممەش لە ساڵگەڕی دەرچوونی فەتوای جیھادی کەفایی ئایەتوڵڵا سیستانی وتی: وڵاتەکەی بە ھاوپشتیی سوپا، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە توانی تیرۆریزمی چەپەڵی داعش بشکێنێ.