جەختی میری قەتەرو سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا
میری قەتەرو سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای لێکدانەوەی ڕەوشت و گۆڕانکارییەکانی عێراق لە ناوچەکە، لە سەر سەقام و ئاسایشتی ناوچەی کەنداوی فارس و ئاسیای ڕۆژئاوا پێیان داگرت.
ڕۆژی شەممە «بەرھەم ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قه‌ته‌ر باسیان له په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات و رێگاکانی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاکان کرد.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ھەردووک لا هه‌روه‌ها باسی پرسه گرنگه‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی و بابەتەکانی جێی سەرنجی دوو وڵاتی عێراق و قەتەریان کرد و لەسەرپێویستیی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌ش پێیان داگرت.
وتووێژی کاربەدەستانی ھەردووک وڵات لە سەروبەندی بەرپا کرانی یەکەم کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ئەنجامی گرتووە. کۆبوونە٨وەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا لە ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە زایینییە بەڕێوە دەچێت.