ئاب 29, 2021 10:18 Asia/Tehran
  • جەختی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە پشتگریی ئێران لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی عێراق

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەرنجدانی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە لە داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە وەکو گۆڕەپانێک بۆ ڕەنگدانەوەی دەنگ و خواستی جەماوەری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە درێژەی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراقی لە لوتکەی بەغدا ناسراو بە کۆبوونەوەی ناوچەیی داکۆکی لە عێراق چاوی بە «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش کەوت.

ناوبراو لەم دیدارەدا وێڕای پیرۆز کردنی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی لوتکەی بەغدا، جەختی لە گرینگایەتیی پەیوەندیی پەرلەمانەکانی دوو وڵات کردەوەو بانگێشتنی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ھاوتا عێراقییەکەی دووپات کردەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بە سەرنجدانی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە لە داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە وەکو گۆڕەپانێک بۆ ڕەنگدانەوەی دەنگ و خواستی جەماوەری ئەم وڵاتە.

«حەلبوسی»ش لە دیدارەکەدا وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ی لێ پیرۆزبایی کردو ئامادە بوونی پەرلەمانی عێراقی بۆ پێ و شوێن گرتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ