ئه‌یلوول 04, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئالی حه‌کیم کرد

ئێواره‌ی هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌کیم، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئالی حه‌کیم و مه‌رجه‌عه‌ ئایینییه‌کان و گه‌لی عیراق کرد و هیوای خواست خوای گه‌وره‌ گیانی خوالێخۆشبوو به‌ مێهره‌بانیی خۆی شاد بکات.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵ و خه‌باتی خوالێخۆشبوو کرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌رکردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عیراقدا.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، بەهۆی کۆچی دوایی سەید محەمەد سەعید حەکیم ماتەمینی رایگەیاند، هاوکات نوسینگەی پارێزگاری نەجەفیش بڵاویکردەوە، بەهۆی هەواڵی کۆچی دوایی (حەکیم)، حکومەتی خۆجێیی لە نەجەف بڕیاریدا لە ڕۆژی شەممەوە ماتەمینی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رابگەیەنێت، بەڵام نابێتە پشووی رەسمی و راگرتنی دەوامی دامەزراوەکان.(سەید محەمەد سەعید حەکیم)، ساڵی 1934 لە نەجەف لەدایک بووە، یەکێک بوو لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف و دوێنێ‌ لە تەمەنی 87 ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ