وتاردانی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
«بەرهەم ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق لە میانەی بەڕێوەچوونی حەفتاوشەشەمین کۆبونه‌وه‌ی کۆگه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان : داوا دەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق کە بەگەندەڵی براونەتە دەرەوە.
«بەرهەم ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق له میانه‌ی بەڕێوەچوونی حەفتاوشەشەمین کۆبونه‌وه‌ی کۆگه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا وتارێکی پێشکەشکرد و تیای داڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لی عێراقی دێرین و ده‌وڵه‌تی عێراق - که ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانه - لێره ئاماده‌م؛ مایه‌ی شانازیمه که ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێزدا نوێنه‌رایه‌تی شارستانییه‌ته‌کانی «ئور» و«سۆمه‌ر»و«بابل» و «ئاشوور» ده‌که‌م که له دیارترین شارستانییه‌ته‌کانی مرۆڤایه‌تین. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌مان هاوکاتی هه‌وڵ و کۆششەکانمانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ته‌ندروستییه‌کانی ڤایرۆسی کۆڤیدی_ ١٩، هاوکات پرسه‌کانی تووندوتیژی و تیرۆر و ئاڵینگارییه‌کانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا، کە مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سەر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و پێویستیان به‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌کی جیددیان بۆ بدۆزینه‌وه.
«بەرهەم ساڵح» جەختی لەوەش کردەوە:ئێمه له عێراق سه‌رباری لاوازیی ژێرخانی ته‌ندروستی که به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانکاریی چه‌نده‌ها ساڵی رابردووی وڵاته‌که‌مانه، زۆر رێوشوێنی ته‌ندروستیی پێویستمان بۆ زاڵبوون و کۆنتڕۆڵکردنی په‌تاکه گرتۆته‌به‌رو توانیومانه توانای دامه‌زراوه حکومییه‌کان به‌رزتر بکه‌ینه‌وه له پێشکەش کردنی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنه‌کانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتییان. ئه‌م دیداره به ده‌رفه‌ت ده‌زانم که سوپاس و پێزانینی بێ پایانی حکومه‌ت و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نمه رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به تایبه‌تیش رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و کۆششه ماندوونه‌ناسانه‌ی له پێناو پشتیوانیکردن له عێراق پێی هه‌ستاون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاکه.
وتیشی:به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له ٤٠ ساڵی رابردوودا وڵاته‌که‌مان تووشی گه‌لێک جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بووه، گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و گۆڕە به‌کۆمه‌ڵه‌کان و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه و وشککردنی زۆنگاوه‌کان و تیرۆر و تۆقاندن بووەته‌وه. ئێمه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مه‌رگه‌ستانانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووین؛ توانیمان شاره‌کانمان له چنگی داعشی تیرۆرست رزگار بکه‌ین و جیهانیش له شه‌ڕەنگێزی ئه‌و هێزه تاریکپه‌رسته بپارێزین، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی خه‌بات و ماندووبوونی هێزه چه‌کداره‌کانمان بوو له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ریشمان هاریکارمان بوون، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینیش له نه‌جه‌فی شه‌ریف رۆڵێکی گه‌وره و کاریگه‌ری له‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌دا گێڕاوه به‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌دا هێزه‌کانی گه‌لی عێراقی یه‌کخست.
ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ دەرەنجامەکانی دیاردەی تیرۆر ئ تیرۆریستان ، سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: زۆر پێویسته قه‌ره‌بووی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بکه‌ینه‌وه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین که ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دووباره نه‌بنه‌وه.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م که عێراق "یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی" په‌س‌ند کردووه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانین قه‌ره‌بووی لایه‌نی که‌می ئێش و ئازاره‌کانی ئه‌و توێژه سته‌ملێکراوه‌ی ده‌ستی داعش بکه‌ینه‌وه، ھەڵبەت یاساکه سه‌رجه‌م ژن و کچانی قوربانیانی ده‌ستی داعش له پێکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
«بەرھەم ساڵح» لە درێژەی لێدوانەکەی دا تیشکی خستە سەر دیاردەی گەندەڵیش و وتی: گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی دیکه‌یه که هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی جیهان ده‌کات، گه‌نده‌ڵی ژینگه له‌باره‌که‌ی تیرۆر و تووندوتیژییه. وڵاته‌که‌مان گیرۆده‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌و جه‌نگ و ململانێ و توندوتیژییه‌یه که به میرات بۆمان جێماوه و زۆرێک له خێروبێری وڵاته‌که‌مانی به‌فیڕۆداوه و هاووڵاتییه‌کانیشی له سوودمه‌ندبوون له‌و خێروبێره بێبه‌ش کردووه.له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم که ئەمڕۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێکی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه‌ش دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌که‌مان باشتر نابێت.
وتیشی: لێره‌وه داوا له دۆستانمان له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌م یارمه‌تیمان بده‌ن له ئاشکراکردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره به‌تاڵانبراوانه‌ی براونه‌تە ده‌ره‌وه‌ی عێراق. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌کلاییکه‌ره‌وه ده‌بێت له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. چونکه ته‌نیا به کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربکه‌وین، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر گرێدراوی یه‌کترن و خزمه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن.
سه‌رۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی کردە گۆڕدرانی کەش و ھەواو کەوتنە مەترسیی گۆی زەوی وتیشی:چاره‌نووسی گۆی زه‌وی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه، گۆڕانی که‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ئایینده‌ی نه‌وه‌کانمان ده‌کات... له‌وانه‌یه له رووی سیاسییه‌وه کۆک و ته‌با نه‌بین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گۆڕانی که‌شوهه‌ودا که هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌کات، ده‌بێت یه‌کده‌ست و یه‌کده‌نگ بین. ته‌نگژه‌ی که‌شوهه‌وا ته‌نگژه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه، بێ هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان وڵاتان ناتوانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا ببینه‌وه.
«بەرھەم ساڵح» لە وتارەکەی دا باسی ئەوەشی کرد کە ،عێراق که‌وتوەته نێو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌وه که به‌ده‌ست جه‌نگ و ململانێی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت، له سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌دا، عێراق سیاسه‌تێکی هاوسه‌نگی گرتوەته‌به‌ر له‌وه‌ی پشتیوانی له گفتوگۆ و خاوکردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌کان و بونیادنان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان ده‌کات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه حکومه‌تی عێراق له به‌غدا کۆنگره‌ی هاریکاری و هاوبەشی سازدا، ئامانجیشمان ئه‌وه بوو بڵێین له‌بری ئه‌وه‌ی عێراق ناوچه‌یه‌ک بێت بۆ ململانێ، ده‌کرێت ببێته خاڵی به‌یه‌کگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتانی ناوچه‌که.
جا بە سەرنجدانی ئەو پێشەکییەی ، سەرۆک کۆماری عێراق ئاوڕی لە قەیرانەکانی ئێستای کۆمەڵێک لە وڵاتانی ناوچەکە دایەوەو وتی: پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م که به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سوریا و لێکه‌وته مرۆییه مه‌ترسیداره‌کانی بۆ سه‌ر گه‌لی سوریا چی دیکه مایه‌ی قبووڵکردن نییه؛ کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی جیدی بنێین بۆ کۆتایی هێنان به ئێش و ئازاری سورییه‌کان. پەیوەست بە فەلەستینیش هه‌ر له‌م سه‌کۆیه‌وه هه‌ڵوێستی عێراق دووپات ده‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی ته‌واو بۆ کێشه‌ی فه‌له‌ستین بدۆزرێته‌وه، چونکه بێ شادبوونی گه‌لی فه‌له‌ستین به ته‌واوی مافه ره‌واکانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا به‌رقه‌رار نابێت. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌که‌ینه‌وه که به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی یه‌مه‌ن و لێکه‌وته ئه‌منی و مرۆییه‌کانی، مایه نیگه‌رانییه و پێویستی به چاره‌سه‌ره؛ چاره‌سه‌رێک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ر بکات.
«بەرھەم ساڵح» لە بارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیشەوە ڕوونی کردەوە:مانگی داھاتوو عێراق له به‌رده‌م ڕووداوێکی نیشتمانیی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌دایه که هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دڵخوازیی شه‌قامه و کۆده‌نگییه‌کی نیشتمانی فراوانیشی له‌سه‌ره، هه‌ڵبژاردنه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ وەڕێ کەوتنی کاروانی زیارەتکاران به‌ره‌و گڵکۆی «ئیمامی حوسێن_(ع)» ئەو کاروانه‌ی که داستانێکه له مەڕ به‌های باڵای مرۆڤی چاکه‌خواز به‌ره‌و چاکسازی و ئاشتی و ره‌تکردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه.
لە ئێستادا کاری له‌پێشینه‌ی ئێمه گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی عێراقییه‌کانه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌ره‌نتیکردنی به‌شداریکردنێکی بەرفراوانه؛ ئێمه توانیومانه یاساییه‌کی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌ڵاڵه بکه‌ین که دادپه‌روه‌رانه‌تره له جاران و باشتریش ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگده‌ران بکات.عێراق نموونه‌یه‌کی زیندووی فره‌یی و به‌یه‌که‌وه‌ژیانێکی مرۆییه له مێژوودا، گه‌لی عێراق له ناخه‌وه هه‌ست به به‌هێزی ئه‌و فره‌یی و به‌یه‌که‌وه‌ژیانه ده‌که‌ن، زۆر به باشی هەست به‌وه ده‌که‌ن که رێزگرتن له فره‌یی، پێوه‌رێکه بۆ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی له‌سه‌ری گۆشکراون.هه‌ر لەم سەکۆیەوە، سڵاوم گه‌رمی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه هاووڵاتییانی ئازیز و هیوادارم بە هاوکاری و یەکڕیزی رووبەڕووی ئەرکەکانی ئەم قۆناخە ببینەوە بۆ چەسپاندنی ئازادی و دادپەروەری و ریشەکێشکردنی تووندڕەوی و جیاکاری و پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان.
سەرۆک کۆماری عێراق دوایین ڕستەکانی وتارەکەشی بە ئامۆژگارییەک بۆ تەواوی مرۆڤایەتی کۆتایی پێ ھێنا‌و ڕایگەیاند: ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موومان خاوه‌ندارێتی ئه‌م هه‌ساره‌یە ده‌که‌ین، له هیوا و ئاوات و ترس و دڵه‌راوکێدا هاوبه‌شین، له به‌ها مرۆییه‌کاندا هاوبه‌شین، پێویستمان به‌وه‌یه ھاوکاری یه‌کتر بین و هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی پیسبوونی ژینگه‌که‌مان بکه‌ین، پێویسته خۆمان به‌دوور بگرین له جه‌نگ و ململانێکان، چونکه ئه‌م کاره باشترین خزمەتە که بتوانین پێشکه‌شی نه‌وه‌کانی داھاتووی بکه‌ین.