ھەڵوێستی سەرۆک کۆماری عێراق لهسهر کۆنگرهکهی ههولێر :پاڵپشتی دۆزی فەلەستینین
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" کۆبونەوەکەی هەولێر هەوڵێکە بۆ تێکدانی بارودۆخی گشتی و بەئامانجگرتنی ئاشتی کۆمەڵایەتی".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" جەخت لەسەر هەڵوێستی جێگری عێراق دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە دۆزی فەلەستین و بەجێهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین".
ڕاشیگەیاندووە" ئەو کۆبونەوەی بەمدواییە لە هەولێر سازدراوە بۆ بانگەشەکردن بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، نوێنەرایەتی خەڵک و دانیشتوانی شارە عێراقییەکان ناکات و تەنیا گوزارشت لەو کەسانە دەکات کە بەشدارییان تێدا کردووە".
هاوکات جەختی لەسەر هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی عێراق کردووە، لە پرسی رەتکردنەوەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داواشدەکات رێز لە ئیرادەی عێراقییەکان و بڕیارە نیشتمانییە سەربەخۆکانیان بگیرێت .
ئاشکراشیکردووە: کە ئەو کۆبونەوەیە هەوڵێکە بۆ تێکدانی بارودۆخی گشتی و بەئامانجگرتنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داواشدەکات ئەوانەی بەشداری بوون دووربکەونەوە لە بانگەشەکردن بۆ ئەو بۆچونانەی کە لەڕووی نیشتمانی و یاساییەوە ڕەتکراوەن.
دوێنێ لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ٣١٢ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشوو تری رژێمی زایۆنی، کۆبوونەوەیەک لە هۆتێل دیڤان ئەنجامدرا کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.