دەست پێ بوونی ھەڵبژاردن لە عێراق و ھەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردنی پێشئەختەی پەرلەمان لە عێراق و ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا.
کاتژمێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە. لە ئێستادا کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە سێ هەزار و ٢٤٠ کاندید کە لە ناویاندا ٩٥١ کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمانی عێراق.
کاندیدەکان بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی کێبڕکێ دەکەن ، کە ٨٣ کورسیان تایبەت دراون بە ئافرەتان کە لە سەدا ٢٥ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و ٩ کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.