تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 19:30 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کازمی بەرامبەر بە یاساشکاندنەکان لە مەڕ دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاساشکێنە ناڕازییەکانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ھەینی لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەم وڵاتە وتی: ھەر پارت و یان کەسایەتییەک بۆی ھەیە تانە لە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بدات و لێژنەی ھەڵبژاردنیش دەبێت بەبڕشتانە تانەو سکاڵاکان پێ و شوێن بگرێت.

کازمی داوای لە تەواوی ئەو فراکسیۆنانەی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکە کرد کە بە ورەیەکی نیشتیمانپەروەرانە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتووی عێراق ھاوکاری بکەن.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی دەھەمی ئۆکتۆبەری عێراق زۆرێک لە پارت و کەسایەتییەکان پێی ناڕازیین و داوای ڕوون بوونەوەی زیاتری دەرەنجامەکەیان کردووە.

سەرپەیڤ