راگێندرانی باری ئامادەباشیی تەواو لە بەغدا
دوابەدوای راگێندرانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکان ، شاری بەغدا لە نێوەڕۆی رۆژی شەممەوە کەوتە باری ئەوپەڕی ئامادەباشیی .
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویانکرده‌وه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌غدای پایته‌خت دوای کۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌وتوه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی، له‌وباره‌یه‌وه ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان ئاشکرایکردوه که بڵاوه‌پێکردنه‌که له چوارچێوه‌ی پلانێکی ئه‌منیدایه.
وتیشی که پلانه ئه‌منییه‌که بۆ زامنکرنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و له‌وانه‌یه ماوه‌ی 15 رۆژ بخایه‌نێت و هاوکات بۆ پاراستنی نوسینگه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له پارێزگاکانی عێراق و پاراستنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی هۆکاری ئه‌و بڵاوبونه‌وه چڕه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز ئاشکراکردوه و رایگه‌یاندوه که هۆکاره‌که بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 10ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌وانه‌یه ئه‌مشه‌و به‌شێوه‌یه‌کی کۆتایی رابگه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که ده‌ڵێت که هێزه ئه‌منییه‌کان له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ده‌روازه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز زۆر به چڕی بڵاوه‌یان پێکراوه.