تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 08:43 Asia/Tehran
  • هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی ڕەتکردەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند و داوا لە کۆمسیۆن دەکەن، سەرپێچییەکان ڕاستبکاتەوە.

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، لە ڕاگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعییەکاندا هاتووە، هیوامان خواست کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەو ناڕێکییە سەرەکیانەی کە لەکاتی ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامی داوە ڕاستبکاتەوە.

هەروەها، دوای سووربوون لەسەر ئەنجامەکانی ڕەوابوونیان، ئێمە ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەو ئەنجامانە ڕادەگەیەنین.

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعییەکان ، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری شکست و خراپ بەڕێوەبردنی مافی هەڵبژاردن تاوانباردەکەن و جەختدەکەنەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگا دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وردبینی بۆ سێ هەزار و ٦٨١ وێستگە کراوە و ئەنجامەکانی زیادکراون بۆ ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی پێشتر رایانگەیاندبوو.

خەلەف، تێبینی کرد کە ئەم ئەنجامانە سەرەتایین و دەکرێت بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان گۆڕانکاری تێدا بکرێتەوە.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا وتیشی: تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییە و شایەنی تانە لێدانە.

سەرپەیڤ