کۆمیسیۆن: 20 ڕۆژی تر ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردن یه‌کلا ده‌بێته‌وه
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکرای کرد، 20 ڕۆژی تریان پێویسته بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ی ئاراسته ده‌کرێن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.
عیماد جه‌میل ئه‌ندانی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند: پێشکه‌شکردنی تانه له‌لایه‌ن لایانه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی هه‌ڵبژاردن تا کۆتایی ده‌وامی فه‌رمی دووسبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌رگرتنی تانه‌کان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران سه‌یری تانه‌کان ده‌کرێ، دواتریش ده‌سته‌ی دادوه‌ری له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سه‌یری تانه‌کان ده‌کات، دوای ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و ناوی ئه‌و 329 ئه‌ندامه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ که براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانن و ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له کۆتاییشدا بڕیاره‌که ڕه‌وانه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌کرێ بۆ دانپێدانان.
عیماد جه‌میل ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری مولزه‌مه له‌سه‌ر کۆمیسیۆن و ده‌توانێ به‌گوێره‌ی تانه‌کان بڕیار بدات سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکرێنه‌وه و دووباره ژماردنی ده‌ستییان بۆ بکرێته‌وه.
جه‌ختیشی کرده‌وه که تانه‌دان له ئه‌نجامی به‌ربژێرێک ته‌نیا له یه‌ک بازنه ده‌بێت و چاره‌سه‌رییه‌که‌شی هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌بێت به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو که دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان ده‌کرایه‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له چاودێریکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌نجامی کۆتایی.
جه‌ختیشی کرده‌وه، ئه‌و تانانه‌ی ئێستا پێشکه‌ش ده‌کرێن زیاتر په‌یوه‌ستن به بانگه‌شه و سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وانه‌ش زیاتر کێشه‌ی هونه‌ری و جێبه‌جێکردنن و ناچنه قالبی هێڵی سووره‌وه.
جێی باسه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامی کۆتایی ناپه‌سه‌ندکراوی له‌لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه بڵاو کرده‌وه.