ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401951-ئۆپراسیۆنی_ھاوبەشی_سوپاو_حەشدی_شەعبیی_عێراق_لە_باکووری_ئەم_وڵاتە
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی دژەتیرۆریان لە باشووری شاری موسڵ لە باکووری عێراق دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە

ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی دژەتیرۆریان لە باشووری شاری موسڵ لە باکووری عێراق دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێ شەممە لە «سارای حەزەر» ھەڵکەواتوو لە دەڤەری باشووریی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامی گرت و لەم ئۆپراسیۆنەدا بەرماوەی تیرۆریستانی تەکفیری ڕاوەدوو نران.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی دژی تیرۆریستیی بەربڵاویان لە شاری تارمیە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای بەغدا ئەنجام داو لەم ئۆپراسیۆنەدا سەرکردەیەکی باڵای داعش بە ھۆی حەشدی شەعبییەوە ناس کراو گیرا. سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. لە بەرامبەردا ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی بەردەوامی زۆرین بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەژیر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ئەنجام داوەو ئەو ھەنگاوانە ھەرواش بەردەوامن