تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 19:04 Asia/Tehran
  • سه‌رۆک کۆماری عێراق په‌یامێکی له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی داعش بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بڵاو کرده‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری عێراق، په‌یامێکی له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردوی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر میحوه‌ری پردێی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بڵاو کرده‌وه‌.

 

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌ توویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک که‌ شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی لێکه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ی پێشو,تر له‌ پارێزگاکانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامدران، دووپاتی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ تیرۆرستیه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، بۆ قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ و به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌ت، تا به‌رده‌وامی بده‌ن به‌هه‌ڕه‌شه‌کانیان بۆسه‌ر ئاستایشی وڵات".

ناوبراو راشیگه‌یاند، "ئه‌رکمانه‌ هێزه‌کانمان یه‌کبخه‌ین و سه‌رکه‌وتنه‌کانمان ته‌واو بکه‌ین، به‌رده‌ومیدان به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانیش، له‌ڕێگای به‌هێزکردنی هه‌وڵ و کۆششه‌ ئه‌منیه‌کان و پاڵپشتی کردنی هێزه‌ چه‌کداره‌کانمانه‌وه‌ ده‌بێت".

شایانی باسە شه‌وی رابردوو له‌ئه‌نجامی په‌لامارێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی لیوای 10ی پیاده‌ له ‌سنووری پردێ  دوو پێشمه‌رگه‌ گیانیان لەدەست دا.

سەرپەیڤ