جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر داخستنی تەواوی کەلێنەکان لە ڕووی داعش
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر بەرنگار بوونەوەی بەرماوەکانی داعش و داخستنی تەواوی کەلێنەکان لە ڕووی ئەم تاقمە تیرۆریستییە پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕووداو، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕەوتی دیداری لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «جومعە عەناد» وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە، ھاوبیروڕایی ، داکۆکی لە دەزگا ئاسایشتییەکان و بە بچوک نەزانینی مەترسیی تیرۆریزمی لە وڵات دا بە پێویست زانی.
ناوبراو ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ھەوڵەکان بۆ پێچانەوەی باروبنەی تیرۆریستان و تۆکمە کردنی ڕەوتی سەرکەوتن بە سەریاندا لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و یەکگرتنی نیشتیمانی لە وڵات دا پێی داگرت.
سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرەڤانیی عێراقیش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە یەکگرتنی نیشتیمانی لە وڵات دا، داوایان لە ھەمووان کرد کە ماوەی ھەڕەشە کران لە ئاسایشت و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و دەست درێژی بە یەکگرتنی نیشتیمانیی عێراقییەکان نەدەن.