تشرینی دووه‌م 09, 2021 15:40 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی پێنج ڕەھەندەی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار لەگەڵ شاندی ڕێکخستنی شێعەکان

نوێنەرانی شاندی ڕێکخستنی کۆتلە شێعەکانی عێراق و سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی ئەم وڵاتە، کۆبوونەوەیەکی گرینگیان لە بارەی تازەترین گۆڕانکارییەکانی ئێستای عێراق بەرپا کردو لە میانەی دا بە ھێندێک ڕێککەوتن گەییشتن.

لەم دانیشتنەدا کە شەوی سێ شەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی شاندێکی ڕێکخستن، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمار، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «فائیق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای داد بەرپا کرا، سەبارەت بە بابەتی ھەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەران، ھێرش بۆ سەر ماڵی «مستەفا کازمی» و «ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن» ڕاوێژ کراو پێنج ڕێککەوتن ئەنجامی گرت.

یەکەم ڕێککەوتن: ئیدانەکرانی تاوانی ھەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز و پێویستیی تۆکمەکرانی لێکۆڵینەوەی دادەڤانیی ھاوپەیوەندو سزادانی ھۆکارەکانی ئەو تاوانە بوو.

دووھەمین ڕێککەوتن کە لە دانیشتنەکەدا مسۆگەر کرا، ناس کرانی تاوانبارانی تاوانی ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران و پێویستیی تۆکمەکرانی لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە بوو.

کەم کرانی ئاڵۆزی، ڕاگیرانی گوشاری میدیایی لە لایەن تەواوی کۆتلەو لایەنەکان، سڕینەوەی تەواوی نیشانەکانی ئانتریک کردن لە شەقامەکان و جوڵان بەرەو لای کەم کرانەوەی نیگەرانییەکانی خەڵک لەو ڕێککەوتنانەی دیکەی دانیشتنەکە بوو.

پەیجۆر کردنی ڕێگاکانی یاسایی بۆ چارەسەریی قەیرانی ھاوپەیوەند بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی متمانە بەرامبەر بە تەاوی لایەنەکان لە ڕەوتی ھەڵبژاردن و جەختی تەواوی کۆتلەکان لە سەر ھۆگربوونیان بە ئاشتەوایی لەو بڕگانەی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە بوو.

سەرپەیڤ