تشرینی دووه‌م 25, 2021 18:18 Asia/Tehran
  • کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەنگەکانی ڕاگەیاند

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ژماردنەوەی دەنگەکان تەواوی ئەو بنکانەی دەنگدان کە تانەیان لێ درا بوو، کۆتایی پێ ھاتووە.

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە جەختی لەوە کردەوە کە، بە پێی بڕیاری کۆڕی دادەڤانیی ھەڵبژاردن، کۆمیسیۆنەکە، تەواوی چالاکییەکانی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی کە دوا نمونەیان لە بنکەی ھەڵبژاردنی نەینەوا بوو، بە ئامادە بوونی نوێنەرانی پاڵێوراوان، ناڕازیان، چاودێرانی نێونەتەوەیی و پەیامنێرانی مۆڵەت پێدراو کۆتایی پێ ھێناوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دا ھاتووە: دەرەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە ئێستادا لە سەداسەدا لەگەڵ ژماردنی ئلێکترۆنی دا ھاوتان و ڕاپۆرتەکانیش ئاراستەی ئەنجومەنی کۆمیساریا کراوەو ئەنجومەنەکەش بەش بە حاڵی خۆی فەرمانی داوە بە ناردرانی دەرەنجامەکان بۆ کۆڕی دادەڤانیی ھەڵبژاردن.

بە ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆمەڵێک لە کۆتلەو ھاوپەیمانییە سیاسییەکان تانەیان لە دەرەنجامەکان داو بە دەستکاری کراویان زانی.

سەرپەیڤ