ئایەتوڵڵا سیستانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403290-ئایەتوڵڵا_سیستانی_چاوپێکەوتن_لەگەڵ_ناردراوی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکانی_ڕەت_کردەوە
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاند: داخوازیی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لەمەڕ دیدار لەگەڵ مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق قەبوڵ نەکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2021 15:31 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا سیستانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاند: داخوازیی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لەمەڕ دیدار لەگەڵ مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق قەبوڵ نەکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، «جنین پلاسخارات» ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە گەشتی ئەم دوایەی بۆ نەجەفی پیرۆز خوازیاری دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بوو، بەڵام بەڕێزی بە بینینی  نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق ڕەزامەند نەبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا پلاسخارات لە نەجەفی پیرۆز چاوی بە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.

ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی پلاسخارت لە بارەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو ناڕەزامەندیی زۆرێک لە تاقمە عێراقییەکانی بەدواوە بووە.