ڕێککەوتنی لایەنە سوننەکانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە دانوستانەکانی پێکھاتنی دەوڵەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403521-ڕێککەوتنی_لایەنە_سوننەکانی_عێراق_بۆ_بەشداری_کردن_لە_دانوستانەکانی_پێکھاتنی_دەوڵەت
دوو ھاوپەیمانیی گەورەی سوننەی عێراق لە سەر بەشداری لە دانوستانی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو لە ڕێگای پێکھێنانی کۆڕێکی ھاوبەشەوە کە خواستێکی ھاوبەشیان ھەبێت، ڕێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2021 14:31 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی لایەنە سوننەکانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە دانوستانەکانی پێکھاتنی دەوڵەت

دوو ھاوپەیمانیی گەورەی سوننەی عێراق لە سەر بەشداری لە دانوستانی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو لە ڕێگای پێکھێنانی کۆڕێکی ھاوبەشەوە کە خواستێکی ھاوبەشیان ھەبێت، ڕێککەوتن.

کۆڕەکانی ھاوپەیمانیی «تەقەدوم» بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی «خەمیس خەنجەر» کۆبوونەوەیەکیان لە بەغدا بەڕێوە بردو ڕایانگەیاند: بەڵگەیەکی ھاوبەش بۆ پێشکەش کردن بە کۆتلە سیاسییەکان ئامادە دەکەن کە داگری ڕوانگەیەکی ھاوبەشەو گەڵاڵەگەلێکە بۆ بەشداری کردن لە دەوڵەتی داھاتوودا.

ئەم دوو ھاوپەیمانییە ھەروەھا ڕایانگەیاندووە کە، کۆڕێکی ھاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ ھاوبەشەکانی دیکە پێک دێنن و خشتەیەکی زەوەنییان بۆ دانیشتنی دەورەیی حەوتانە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان دیاری کردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە شاندێکی کۆتلە شێعەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سێ شەممە لەگەڵ «خەمیس خەنجەر» سەبارەت بە ھاوپەیمانیی تازەو ڕێککەوتنی سیاسی بۆ وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە وڵات و چاک بوونەوەی باری ئابووری و گوزەران وتووێژیان کرد.