دیداری وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق
سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌میانه‌ی دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان باسیان له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و لوبنان له‌بواره جیاجیاکان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی کرد له رێگه‌ی رێککه‌وتننامه و لێکتێگهیشتنهکانهوه.
بە پێی ھەواڵێکی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە،«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی کرد له «مۆریس سه‌لیم»، وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست گفتوگۆیان کرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان سڵاوی میشێل عه‌ون، سه‌رۆکی لوبنانی گه‌یانده سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئەویش لە لایەن خۆیەوە سڵاوی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری لوبنان کرد.
له دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌گرنگیی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و لوبنان له‌بواره جیاجیاکان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له رێگه‌ی رێککه‌وتننامه و لێکتێگه‌یشتنه‌کان کرایه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رەڤانیی لوبنان پشتیوانیی عێراقی له گه‌ل و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامیی لوبنان بهرزنرخاندو، ھه‌روه‌ھا پشتیوانیی وڵاته‌که‌شی بۆ پاراستنی ئاسایشت و سه‌قامگیری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی عێراق و ھه‌وڵه‌کانی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌که دووپات کرده‌وه.