پەرلەمانتارێکی یەکیەتی : یەکێتی یەک کاندیدی بۆ سەرۆک کۆمار هەیە ئەویش بەرهەم ساڵحە
پەرلەمانتارێکی یەکیەتی لە بەغدا دووپاتیدەکاتەوە، یەکێتی یەک کاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەویش دکتۆر بەرهەم ساڵحە، بۆیە لێدوانی پەرلەمانتارێکی پارتی لەبارەی بوونی دوو کاندید ڕەتدەکاتەوە.
مەهدی کەریم، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، پارتی و یەکێتی ڕێککەوتوون لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار، بەشێوەیەک، یەکێتی دوو کاندید پێشکەشدەکات بۆ پۆستەکە.
بەوتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی، پرسی دوو کاندیدییەکە، لای کورد و ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی تەقەدومی حەلبووسی یەکلابووەتەوە.
بەڵام هەرێم کەمال ئاغا، پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا قسەکانی پەرلەمانتارەکەی پارتیی ڕەتکردەوە بەوەی یەکێتی دوو کاندیدی هەبێت.
هەرێم کەمال ئاغا دووپاتیکردەوە، یەکێتی تەنها یەک کاندیدی هەیە، ئەویش دکتۆر بەرهەم ساڵحە.