فەرمانی تازەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ نوێنەرانی پێشووی پەرلەمان
کانونی دوھەم 11, 2022 20:01 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی فەرمانێک تەواوی نوێنەرانی خولی پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی خانەنشین کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیائەلیەوم،«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانێکی لە پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەرکرد کە بە گوێرەیەوە تەواوی نوێنەرانی پەرلەمانی خولی ڕابردوو کە ژمارەیان ٣٢٤ کەسە، خانەنشین کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەم خولی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە بەرپاکراو «موحەممەد حەلبوسی» ھەمیسان وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا.
لە ئێستادا ئەندامانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان ھەڵبژێردرانی ھەمیسانی «حەلبوسی» بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە نایاسایی دەزانن.