پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پەرلەمانتاران و گەلب عێراق
پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پەرلەمانتاران و گەلی عێراق
بەرھەم ساڵح:گه‌نده‌ڵی بەڵایەكی مه‌ترسیداره کەهه‌ر به‌و سامان و پاره‌یەی به‌تاڵان بردویه‌تی، ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گەلەکەمان بشكێنێت و لاوازی بكات، بۆیه ده‌بێت بێ دودڵی به ویستێكی پۆلاینه‌وه روبه‌ڕوی ببینه‌وه،
سه‌رۆك کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یامێكی ڤیدیۆیی دوبارە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی کۆمار‌دا رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رۆك كۆمار ره‌مزی یه‌كڕیزى و شکۆمەندی وڵات و پارێزه‌ری ده‌ستور بێت، سه‌رۆكی هه‌مو عێراقییه‌كان بێت، سه‌رۆكێكی راسته‌قینه بێت نەک ژێردەست ، من لە چیا سەرکەشەکانی كوردستان، لە سەماوە، کەربەلا، سەلاحەدین، بابل، واست و عمارە و ھەڵەبجەوە ھاتوم، ده‌مه‌وێت دوباره شه‌ره‌فی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ بگرم، ھەروەک چۆن له خولی رابردو به بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ‌بڕا"
به‌رهه‌م ساڵح، جەختی لەوەنش کردووەتەوە کە: له‌م ساته هه‌ستیاره مێژوییه‌دا کە وڵاتەکەمان بەناو دوانەی دەرفەت و دژواریدا تێده‌په‌ڕێت، كاندیدبونی خۆمتان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێڕاده‌گه‌یه‌نم، بە رونیش لەوە تێدەگەم كه لە ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌ركه، شه‌ره‌فێكی مه‌زن و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه. ویژدانم ئاسوده‌یه كه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ساڵانی ڕابردودا له‌سه‌ر شانم بون، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گەلەکەمم له‌به‌رچاو گرتوه، ھەردەم ئامانجمان هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری بوه بۆ هه‌مو ڕۆڵەکانی گەل، لە سۆنگەی وڵاتێکی به‌هێزی خاوه‌ن توانا، وڵاتێک؛ كه ڕێز له ھاونیشتیمانییەكانی بگرێت و بتوانێت به‌رجه‌سته‌ی پێگه و ڕۆڵه مێژوییه شیاوه‌كه‌ی جارانی له جیهان و ناوچه‌كه‌دا بكاتەوە، به دڵنیایشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیزا و هه‌رگیز لێی لاناده‌ین".
وتووشیەتی:بەدڵنیاییەوە گه‌نج و لاوه‌كانمان له به‌سڕه، ناسڕییه، نه‌جه‌ف، بەغدا، سلێمانی، هه‌ولێر، موسڵ، ئەنبار، کەرکوک، دیوانیە، دھۆک، دیالە و شنگال، خاوه‌ن یه‌ك هیوا و ئاوات و خولیای هاوبه‌شن، كه ئەویش ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ی ئازاده، کەواتە لەم ھەلومەرجە دژوارەدا کە نیشتیمانەکەمانی پیادا تێدەپەڕێت و گەلەکەمان لەسەرانسەری وڵات چاوەڕوانی بەدیھاتنی داخوازیەکانیەتی، لەم پێناوەدا بەرپرسیارێتیەکی مێژویی و کاری لێبڕاوانەمان لەسەر شانە، ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش واچاوەڕوانی لێدەکرێت، کە پەرلەمانێکی ئازاد و نمونەیی و راستەقینە بێت، پەرلەمانێک دەربڕی ئیرادەی گەل و بەدیھێنەری داخوازی و چاوەڕوانییە رەواکانی رۆڵەکانی نیشتمان بێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پێویسته قۆناغی ئاینده قۆناغی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده ده‌ستورییانه بێت كه به ئه‌زمونی كار ده‌ركه‌وتوه هۆكاری ته‌نگژه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی وڵاتن، وه‌ك بهدهنگهوههاتێكیش بۆ داواكارییه‌كانی شه‌قام و رێزگرتن له كۆده‌نگی نیشتمانی، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لیژنه‌یه‌كی له شاره‌زایانی ده‌ستوری له سه‌رجه‌م پارێزگاكان پێكهێنا، دواتریش نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی سه‌راپاگیرمان سه‌باره‌ت به‌و هه‌مواركردنه‌وه ده‌ستورییانه ئاماده‌كرد، كه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی نیشتمانی به‌نده و کاریش دەکەین بۆ تێپەڕاندن و سەرخستنی.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌مدا هاتوه:گه‌نده‌ڵیش بەڵایەكی دیكه‌ی مه‌ترسیداره، كه پێویسته یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، ئه‌م ئافاته مه‌ترسیداره، به به‌رده‌وامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، هه‌ر به‌و سامان و پاره‌ی به‌تاڵان بردویه‌تی، ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گەلەکەمان بشكێنێت و لاوازی بكات، بۆیه ده‌بێت بێ دودڵی به ویستێكی پۆلاینه‌وه روبه‌ڕوی ببینه‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، "ئێمه سه‌ركه‌وتو بوین له تێپه‌ڕاندنی زۆرێك له گرێكوێره و ئاستەنگەكانی به‌رده‌ممان، عێراقمان له وڵاتی مه‌ڵبه‌ندی كێشه و ململانێكانەوە كرده خاڵی به یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.