شوبات 20, 2022 16:13 Asia/Tehran
  • نووری مالیکی دەنگۆی رێککەوتن لەگەڵ هەرێم لەبارەى نەوتی رەتکردەوە

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵیی پێشووتری عێراق بەسەرۆکایەتی مالیکی و حکومەتی هەرێم سەبارەت بە نەوت واژۆ کرابێت .

نوسینگەی نوری مالیکی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەکی وتەیەکی جەلال تاڵەبانى سکرتێری گشتى پێشووی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە کە بەشێکی لێ پچڕاوە، تێیدا تاڵەبانی ئاماژە بۆ رێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکەی نوری مالیکی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، گوایە ئەو رێککەوتنە رێگە بە حکومەتی هەرێم دەدات گرێبەست لە کۆمپانیاکاندا واژۆ بکات بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت جیا لە حکومەتی فیدراڵی، ئەگەر یاسای نەوت و گاز تاوەکو مانگی پێنجی ساڵی 2007 لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسندنەکرێت".

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتێک کە یاسای هەیە و هەمووان ملکەچین و "هیچ لایەنێک مافی نییە سەرپێچی بکات".

دادگای فیدراڵیی عێراق، رۆژی سێشەممەى رابردوو بڕیاریدا بە  نادەستوریبوونى پڕۆسەى نەوت و گاز لەهەرێمى کوردستان و داوای هەڵوەشاندنەوەى یاسای نەوت و گازی هەرێمیشی کرد، ئەو بڕیارەیش لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و پەرلەمانى کوردستانەوە رەتکرایەوە.

سەرپەیڤ