سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تاران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406542-سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_ڕۆژی_یەکشەممە_سەردانی_تاران_دەکات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سبەینێ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی نوێنەرانی وڵاتەکەی سەردانی تاران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 09:10 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تاران دەکات

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سبەینێ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی نوێنەرانی وڵاتەکەی سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق شەوی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «حەلبوسی» لە وەڵامی بانگێشتنی «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسیورای ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسان و کاربەدەستان دیدارو وتووێژ دەکات.

ماوەیەک لەمەوپێش «سەیید ئەمیر قازی زادەی ھاشمی» یاریدەری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی بونیادی شەھیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەەکەی بۆ بەغدا چاوی بە حەلبوسیش کەوت و لە لایەن سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەردانی تاران بانگێشتنی کرد.