هادی عامری: بەهیچ لەونێک ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ ناکەین
نیسان 30, 2022 07:45 Asia/Tehran
ڕێبەری هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێکدا وتی: بەهیچ لەونێک ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ زایۆنیستەکان قبووڵ ناکەین.
هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لێدوانی دا.
ناوبراو وتی: بەهیچ لەونێک ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان قبووڵ ناکەین.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح وتی: لەسەر داوای خەڵکی عێراق بەهیچ لەونێک ئاسایی کردنەوە یان ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام نادرێت. زایۆنیستەکان هۆکاری هەموو پیلانگەلێکن کە لە دژی عێراق ئەنجام دەدرێت.
پێشتر، حەسەن عەزاری سەرۆکی شاندی پەرلەمانی ڕەوتی سەدر ڕەشنووسی یاسای بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد تا بچێتە قۆناغی دەنگدانەوە.