قهیس خهزعهلی پیرۆزبایی له بافڵ تاڵهبانی دهکات
May 29, 2022 18:42 Asia/Tehran
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی "هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".
خەزعەلی، لە تویتێکی دا کە ئەمڕۆ یەکشەمە 29ی ئایاری 2022 بڵاویکردووەتەوە داوای بەردەوامی دەکات لە "هێڵی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و هیواخوازە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن".
ئەوەشی وتووە: "پێویستە لەگەڵ لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان دەست لەناو دەست بین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و نەهامەتییانەی رووبەڕووبوونەوەی بوونەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە 28ی ئایاری 2022، لە دیداری گشتی یەکێتی لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناونرا.