کوژرانی ١٣ تیرۆریستی داعشی لە ٣ پارێزگای عێراق
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٣ تیرۆریستی داعشی کرد لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە سێ پارێزگای ئەم وڵاتە
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە سێ پارێزگای ئەم وڵاتە ١٣ تیرۆریست لەنێو براون.
بە پێی ئەم راپۆرتە وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی: بە پێی فەرمانی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر لە ٢٨ی مایەوە ھەتا ٣ی ژوئەن زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی و ھەستیاریان لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەی ھاوسنووری ئێران دەست پێ کرد کە بووە ھۆی لەنێو چوونی ١٣ تیرۆریستی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعش.
«یەحیا ڕەسوڵ» وتیشی: ھێزەکانی ئاسایشت ھێندێک حەشارگەی ھەڵگری چەک و بۆمباو جیازی پەیوەندی گرتنیان لە چیای «حەمرین» و گونڕی «ئەلعواشرە» لە پارێزگای کەرکوک دۆزیوەتەوە.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە ھەتا یەکەمی ژوئەن ١٤ ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە کە لە میانەی دا ٢٤ تیرۆریست کوژراون و ٦١ کەسیشیان قۆڵبەست کراون.