بەرھەم ساڵح:عێراق ھۆکارێکی بنەماییەلەپاوەجێیی ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408516-بەرھەم_ساڵح_عێراق_ھۆکارێکی_بنەماییەلەپاوەجێیی_ناوچەکەدا
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان وتی: عێراق ھۆکارێکی بنەماییە لە پاوەجێیی ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2022 03:57 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح:عێراق ھۆکارێکی بنەماییەلەپاوەجێیی ناوچەکەدا

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان وتی: عێراق ھۆکارێکی بنەماییە لە پاوەجێیی ناوچەکەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دووشەممە لە میانەی دیداری لەگەڵ «ئەیمەن سفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر وتی: ھۆگریی عێراق لەمەڕ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسرو ئۆردۆن لە بواری جۆربەجۆرو پەرە پێ دانی لە ڕێگای لێک گەیین و چوارچێوەی ھاوکاریی سێ قۆڵیی ڕێککەوتن لە سەر کراو لە بواری سیاسی، ئاسایشتی و ئابووری و ڕێکخستنی ھەڵوێستەکان بە مەبەستی چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدایە.

وتیشی: ھەبوونی سەقام و ئاسایشت بۆ عێراق و ھەروەھا ھەڵکەوتە جوگرافیاییەکەی لە نێو دراوسێکانی ھۆکارێکی پێویستە بۆ ئاسایشتی تێکڕای ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، لە ئێستادا ھەست بە پێویستیی کەم کرانەوەی خێرای ئاڵۆزییەکان و قەیرانەکانی ناوچەکەو ئەنجام گرتنی وتووێژ بۆ چارەسەریی پاشماوەی کێشەکان دەکرێت بۆ ساناکردنی ڕێگا لە ئاراستەی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانی بۆ بەرنگار بوونەوەی کێشە ھاوبەشەکانی ئاسایشتی و ئابووری و قەیرانی گۆڕدرانی کەش و ھەوا.

وەزیرانی دەرەوەسی میسرو ئۆردۆنیش لە دیدارەکەدا لە سەر ھۆگریی وڵاتەکانیان لەمەڕ دامەزرانی سەقام وئاسایشت لەعێراق و ھێزمەندکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکان پێیان داگرت.