ڕەزامەند بوونی عێراق بە لابردنی ڤیزەی زەوینی لە کاتی ئەربەعین دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408562-ڕەزامەند_بوونی_عێراق_بە_لابردنی_ڤیزەی_زەوینی_لە_کاتی_ئەربەعین_دا
وەزیری نێوخۆی عێراق بە داخوازییەکەی وەزیری نێوخۆی ئێران سەبارەت بە لابردنی ڤیزەی گەشتی زەوینی لە کاتی ئەربەعین دا ڕەزامەند بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2022 09:03 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی عێراق بە لابردنی ڤیزەی زەوینی لە کاتی ئەربەعین دا

وەزیری نێوخۆی عێراق بە داخوازییەکەی وەزیری نێوخۆی ئێران سەبارەت بە لابردنی ڤیزەی گەشتی زەوینی لە کاتی ئەربەعین دا ڕەزامەند بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە عێراق، «ئەحمەد وەحیدی» ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «عوسمان غانمی» وەزیری نێوخۆی عێراق ئاسایشتی ئەم وڵاتەی بۆ ئێران بە گرینگ و جێی سەرنج نرخاندو وتیشی: سنوورەکانی دوو وڵات، سنووری برایەتین و دەبێ ھەوڵ بدەین کەشێکی لەبارو ئاسایشت دارمان لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵات ھەبێت.

«عوسمان غانمی» وەزیری نێوخۆی عێراقیش وتی: بەو ڕەزامەندییەی کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندراوە، لە دۆخی ئاسایی دا لە ڕۆژێکدا دوو ھەزار زیارەتکار بە بێ ڤیزە بۆیان ھەیە لە ڕێگای بوارگە زەوینییەکانەوە بێنە نێو عێراقەوە.

وتیشی: ھەر لە سەرەتای حەوتەی داھاتووەوە بە ھاواھەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق میکانیزمی پێویست بۆ ھاتنی ئەم ژمارەیە بۆ عێراق دادەڕێژرێت و بەرەبەرە ژمارەکەش ھەڵدەکشێ.