لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە هەڵکشاندایە
وه زارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێگاکانی روبەروبونەوەی پەتاکان و نەخۆشیە ئاژەڵیەکانی دیاریکرد و رایگەیاند ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 162 حاڵەت و گیانلەدەستدانی 27 کەس.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەشی ڤێتێرنەری یەکێکە لەپێکهاتەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە بەرپرسیارە لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و ئەو نەخۆشیانەی کە کار دەکەنە سەر مەڕوماڵات بەدرێژایی ساڵ و هەروەها بوونی بەرنامەی بەردەوام بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای ئاسایی بە شێوەی خولی کار دەکەنە سەر مەڕوماڵات.
سەبارەت بە هۆکارەکانی زۆربوونی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون لە عێراق وتی: چوار هۆکار بوونەتە ھۆی زۆربوونی نەخۆشیەکە ئەوەش نەبوونی کارمەندی ڤێتێرنەری، بەردەوامی کوشتارگە هەڕەمەکییەکان لە ناو شارەکاندا و بێ ئاگایی لە پاک و خاوێنی ئاژەڵان، هەروەها کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.