تەقینەوە لە بەغدا بە 2 کوژراو و 5 بریندار
حوزهیران 19, 2022 02:25 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق باسی گرمەی تەقینەوەیەکیان کرد لە ناوچەی "ئەلحوریە" لە بەغدا .
بەپێی ھەواڵی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق ئێوارەی شەممە بڵاویانکردەوە، چەند کەسێکی نەناسراو نارنجۆکیان لە ناوچەی ئەلحوریەی بەغدا فڕێداوە و حەوت کەسی مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند کەسێکی نەناسراو لە ئەلحوریە نارنجۆکیان فڕێداوەتە سەر مۆلیدەیەکی کارەبا و تا ئێستا سێ کەس برینداربوون.
بەڵام کەناڵی تەلەگرامیی سابیرین نیوز بڵاویکردەوە، هێرشەکە بە نارنجۆک و چەک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە دوو ژن کوژراون و زیاتر لە پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. بەپێی زانیارییەکان برینی بریندارەکان زۆر سەختە.
تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە و پاڵنەرەکانیان بڵاونەکراوەتەوە.