ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب" چای لەندەن: لیژنەی هاوئاهەنگی شیعەی عێراق گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی پێک هێناوە
ڕۆژنامەیەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکانی عێراق، نووسی: ئێستا لیژنەی هاوئاهەنگی شیعi گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن وتارێکی سەبارەت بە پێکهاتەی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکان، نووسیوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە وتارەکەی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن دا هاتووە: دوای دەست لەکار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان، ڕێگا بۆ شاندی هاوئاهەنگی شیعە بۆ بە دەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی پەرلەمان ئاوەڵا بووەوە.
ئەو ڕۆژنامە نوسیویەتی : ئێستا شاندی هاوئاهەنگی شیعە توانیویەتی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بە 130 نوێنەرەوە پێک بهێنێت. ئەوە بەم واتایەیە کە ئەو فراکسیۆنە لە بواری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی کاریگەر دەبێت.
هەروەها هێناویە: دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، شاندی هاوئاهەنگی گفتوگۆکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست پێدەکات. ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها چوونە دەرەوەی نوێنەرانی سەدر لە پەرلەمانی بێ هۆکار وەسف کرد و ڕایگەیاند کە لەو بابەتە تێناگات.