چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت پێویستمان بە پشتیوانیی ئه‌مریکا و بریتانیا نییه‌و رێگه به ده‌ستوه‌ردانی هیچ وڵاتێکیش نادەین
سه‌رکرده‌یه‌کی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگەیاند: لایه‌نه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێککه‌وتوون لە سەر ئەوەی کە رێگه به ده‌ستوه‌ردانی هیچ وڵاتێک له‌کاروباری ناوخۆی عێراق نه‌ده‌ن و بۆ پێکهێنانی حکومه‌تیش پشت بە ئه‌مریکا و بریتانیا نەبەستن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«عه‌لی فه‌تلاوی» لە سەرکردەکانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند: لایه‌نه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێککه‌وتوون لە سەر ئەوەی کە رێگه به ده‌ستوه‌ردانی هیچ وڵاتێک له‌کاروباری ناوخۆی عێراق نه‌ده‌ن و پێویستیشه سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ پاڵپشتی عێراق و حکومه‌تی داهاتوو بکه‌ن.
«عه‌لی فه‌تلاوی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێویستی بە پشتیوانیی ئه‌مریکا و بریتانیا نییه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، هێز و لایه‌نه‌کانی ناو چوارچێوه‌که‌ش رێککه‌وتوون رێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵاتێک ده‌ستوه‌ردانی نه‌رێنی له کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکات.
وتووشیەتی: وا ھەڵدەگرێ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ پاڵپشتی عێراق و حکومه‌تی داهاتو بکه‌ن، چونکه سه‌روه‌ریی عێراق به‌نده به وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، عێراق ده‌روازه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه ده‌بێت کۆده‌نگی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌کەو وڵاته زلهێزه‌کانی دیکه‌دا هه‌بێت له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و له قۆناغی داهاتودا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ عێراق بکه‌ن.
عه‌لی فه‌تلاوی باسی له‌وه‌ش کرد، ھێندێک کۆده‌نگیی سیاسیی ده‌ره‌کی هه‌یه که ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی عێراق و خواسته‌کانی ناوخۆدا یه‌ک بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که وڵاتان هه‌مو جۆره ده‌ستوه‌ردانێک له‌کاروباری ناوخۆی عێراق دا بە ڕەوا ببینن و بیکەن.