داعش سەرکردەیەکی نوێی دیاریکرد
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەستنیشانکردنی سەرکردەیەکی نوێی بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش راگەیاند.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مانگی تەمموزی 2014 بە سەرکردایەتی ئەبوبەکر بەغدادی لە موجاهیدینی سەلەفیی جیابووەوە لە تۆڕی قاعیدە دامەزرا و لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراق و سووریا چووە شەڕەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سۆمەڕیە نیوز"، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، برای ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش وەک خەلیفەی نوێی ئەم گرووپە دەستنیشان کراوە.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو،ناوی ئەو خەلیفە نوێیە "جومعە عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری"یە، کە لە ماوەی ڕابردوودا نازناوی "ئەبو محەممەد الجولانی"ی لێنرابوو، ئێستاش نازناوی "ئەبولحەسەن ئەلهاشمی قوڕەیشی"یە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زنجیرە رێوشوێنی دژە تیرۆری سوپای عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و هێزە عێراقییەکان قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش دەستپێکردووە.