ته‌مووز 16, 2025 17:34 Asia/Tehran
  • تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سووریاو بێ دەنگی جۆلانی

میس کریدی ئەندامی لیژنەی یاسای بنەڕەتی کۆمەڵگەی مەدەنیی پێداگری کرد کە تاوانکاری کاربەدەستانی سوریا لە سویدا پلان و بەرنامەی دەوڵەتی کاتی جۆلانییە هەتا ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ زایۆنیستەکان شاراوە بمێنێتەوە.

میس کریدی وتی : جێی مخابنە کە دەوڵەتی کاتی ڕێز لە بەڵێن و پەیمان ناگرێ و بێ یاسایە.

 پەلامارێک هاوشێوەی پەلاماری مەغولەکانی کرد بۆ سەر سویدا  و هەمووئەوەش بۆ شاردنەوەی ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی دەوڵەتی سوریا و لایەنی زایۆنیستی بووە.

ناوبراو وتیشی : هاوکات لەگەڵ ئەم دنە دانانە، پەلامار  بۆسەر کۆمەڵگەی دەروزییەکان لە لایەن هۆزەکانەوە دەست پێکرا ، هاوکات هێزەکانی سەربە جۆلانی لە هەموو دەروازەکانی سویدا سەقامیان گرتووەو لەگەڵ دەرووزییەکان تێکەڵچوون.

سەرپەیڤ