عەبادی: کەم کرانەوەی ناکۆکیی سیاسی لە عێراق دا پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410502-عەبادی_کەم_کرانەوەی_ناکۆکیی_سیاسی_لە_عێراق_دا_پێویستە
سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر لە عێراق دا لە بانگێشتنەکان بۆ ھێور کردنەوەی کەشی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشوازیی کردو بە نیشانەی ھەست بە بەرپرسایەتی کردن زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2022 10:40 Asia/Tehran
  • عەبادی: کەم کرانەوەی ناکۆکیی سیاسی لە عێراق دا پێویستە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر لە عێراق دا لە بانگێشتنەکان بۆ ھێور کردنەوەی کەشی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشوازیی کردو بە نیشانەی ھەست بە بەرپرسایەتی کردن زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیوز، «حەیدەر عەبادی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەل و مەرجی ئەم وڵاتە گەلێک ھەستیارە، وتیشی: کەم کرانەوەی ناکۆکی لە عێراق دا پێویستەو ھەوڵدان بۆ دەربازبوون لە قەیران بووە بە بابەتێکی گەورەی نیشتیمانی.

عەبادی وتیشی: شارومەندانی عێراقی خوازیاری چارەسەر کرانی گرفتەکانیانن و ئەرکی سیاسەتڤانان خستنەڕووی چارەسەری لە ئاراستەی بەرژەوەندیی نیشتیمانی دا.

جێگای ئاماژەیە «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە ماوەی یەک حەوتەی ئەم دواییە دەستپێشخەرییەکی بۆ وتووێژی نیشتیمانی بە مەبەستی تێپەڕکردنی ئەم قەیرانە سیاسییەی ئێستای عێراق ھێناوەتە ئاراوە.