بەغدا: بە نیازین دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بگوازینەوە بۆ ئاستی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411696-بەغدا_بە_نیازین_دانوستانەکانی_نێوان_تاران_و_ڕیاز_بگوازینەوە_بۆ_ئاستی_سیاسی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز له‌ ئاستی هه‌واڵگری-ئاسایشتییه‌وه‌ بۆ ئاستی سیاسی بگوازێته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 11:55 Asia/Tehran
  • بەغدا: بە نیازین دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بگوازینەوە بۆ ئاستی سیاسی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز له‌ ئاستی هه‌واڵگری-ئاسایشتییه‌وه‌ بۆ ئاستی سیاسی بگوازێته‌وه‌.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رووداو، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ لێکنزیککردنەوەی عەرەبستانی سەعودی و ئێران.

بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی نێوەندگیرییەکانی عێراق لە نێوان هەردوو وڵاتدا، وتیشی: تا ئێستا هەردوولا پێنج کۆبوونەوەیان لە بەغدا ئەنجام داوە کە لە ئاستی هەواڵگری و ئاسایشتی دا بووە، ئێستا جیاوازی بیروڕا لە بارەی ئاستی وتووێژەکاندایە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، له گەڵ لایەنی ئێرانی و سەعوودی کۆبوومەوەتەوەو لە هەوڵی گۆڕین و گواستنەوەی ئاستی ئاسایشتیی دانوستانەکان بۆ ئاستی سیاسیی نێوان وەزیرانی دەرەوەین؛ بەڵام ئەم باسە هێشتا بەردەوامە.