تیرۆری سەرنەکەوتووی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411907-تیرۆری_سەرنەکەوتووی_سەرۆکی_کۆمەڵەی_زانایانی_سوننەی_عێراق
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 08:43 Asia/Tehran
  • تیرۆری سەرنەکەوتووی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز، ڕۆژی پێنج شەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی شێخ «خالید ئەلمەلا»، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق کرد هۆتێلی«مەناوی پاشا» لە پارێزگای بەسرە ، بەڵام ناوبراو بەبێ زیان رزگاری بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ئەم تەقەکردنە ھێندێک زیانی ماددی بە شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو کەوت.

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە و هۆکارەکانی پشت ئەم کارە بڵاو نەبووەتەوە.