عێراق ١٤٥ خێزانی گیرخواردووی ئۆردوگای ئەلهولی سوریای گەڕاندەوە بۆ ئەم وڵاتە
عێراق ١٤٥ خێزانی هاووڵاتیانی خۆی کە لە کەمپی ئەلهۆڵ لە گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا زیندانی کرابوون، گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "سپۆتنیک"ی ڕووسی، ئەمە یەکەم گرووپی ئەم هاووڵاتییە عێراقیانەی کەمپی ئەلهۆڵی سووریایە کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
کاربەدەستانی عێراق ڕۆژی شەممه ڕایانگەیاند ئەم ١٤٥ خێزانه له ٥٨٣ کەس پێکهاتوون کە ساڵانێکه له کەمپی ئەلهۆڵ له ژێر دەستەڵاتی هێزه ئەمریکییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) که له لایه ن واشێنگتۆنەوه پاڵپشتییان لێ دەکرێت، دەژین.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچەی حەسەکە ڕایانگەیاندووە کە زۆرینەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە لە بنەماڵەی تاقمی تیرۆریستی داعش بوونە کە لە کەمپی ئەلهۆڵ زیندانی کرابوون.
ئەم کەسانە ڕۆژی شەممە بە ٢٥ پاسەوە چوونەتە سنووری عێراق و کەمپێک لە باشووری موسڵ. ئەم کاروانە لە لایەن تیمێکی ئەمنیی عێراقی چاودێریی کراون.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیانووەد، ئەو گرووپەی کەمپی ئەلهۆڵیان جێهێشتووە، بەشێک بوونە لە پلانی حکومەتی نوێی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ھاوڵاتییەکانی بۆ عێراق.
پێش ئەمەش دوا قۆناغی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو کە لەو ماوەیەدا ١٦١ خێزان بەرەو عێراق بەڕێکەوتن.