هەڵمەتی حەشدی شەعبی و ئاسایشی عێراق دژی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415659-هەڵمەتی_حەشدی_شەعبی_و_ئاسایشی_عێراق_دژی_داعش
هێزە عێراقییەکان باسی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و هێزە ئاسایسییەکانی عێراق بۆ ڕاوەدوونانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و دامەزراندنی ئاسایش لەم ناوچەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2023 10:47 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی حەشدی شەعبی و ئاسایشی عێراق دژی داعش

هێزە عێراقییەکان باسی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و هێزە ئاسایسییەکانی عێراق بۆ ڕاوەدوونانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و دامەزراندنی ئاسایش لەم ناوچەیان کرد.

هێزێکی هاوبەشی پێکهاتوو لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سوپا و پۆلیسی عێراق بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق دەست پێکرد؛ ئەم ئیۆپەراسیۆنە بە مەبەستی پێشگری بە کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچانە بۆ هێرش کردنە سەر خەڵکی مەدەنی و هێزی ئەمنیی عێراق خەریکی بەڕێوەچوونە.

هەفتەی ڕابردوویش فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، باسی دەسپێبوونی هەڵمەتی ئاساییی خەباتکارانی حەشدی شەعبی لە زنجیرەچایاکانی مەکحوول لە باکووری ئەم پارێزگایەی کرد و جەختی کرد که  ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایش و ئارامی لەو ناوچانە، بەرز کردنەوەی ئاستی پاوەجێی و هەروەها بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەکانی داعش بەڕێوە دەچێ.

عێراق لە ساڵی 2017 پاش سێ ساڵ شەڕ، سەرکەوتنی بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند، ئێستا پاشماوە و شانە نووستووە پرژ و بڵاوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە هێشتایش هەر لە هەندێ ناوچەی پارێزگاکانی «دیالی، کرکوک، نینوا، صلاح‌الدین، الانبار و بغداد» خەریکی چالاکین.