جەختی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لەسەر یەکگرتنی موسڵمانان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416863-جەختی_سەرۆکی_کۆمەڵەی_زانایانی_ئەهلی_سوننەی_عێراق_لەسەر_یەکگرتنی_موسڵمانان
سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق پرسی قودس و فەلەستینی بە پرسێکی سەرەکی زانی و جەختی لە یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنی کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2023 10:05 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لەسەر یەکگرتنی موسڵمانان

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق پرسی قودس و فەلەستینی بە پرسێکی سەرەکی زانی و جەختی لە یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «شێخ خالید ئەلمەلا»، سەرۆکی کۆمەڵەی سوننەی عێراق ڕایگەیاندووە: پرسی قودس مافێکی شەرعی، مافێکی ئایینی، مافێکی بڕوایی و مێژوویی موسڵمانانە، وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە دەروونەوە ڕووخاوەو لاواز بووە و موسڵمانان بەس دەبێ یەک بگرن و هەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەبێت.

«شێخ خالید ئەلمەلا» وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) ٤٤ ساڵ لەمەوبەر ڕۆژی جیھانیی قودسی دیاری کرد بۆ گەیاندنی ئەم پەیامەی کە موسڵمانان دەبێ ئوممەتێکی یەکدەست بن.

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە موسڵمانانی ئەمڕۆ ئەگەر لە پێناوی فەلەستین یەکگرتوو بن ، شکست بە ئیسرائیل دەهێنن.