بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا
نیسان 19, 2023 18:10 Asia/Tehran
هەندێک سەرچاوە باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکیان کردووە لە نێو بنکەی سێیەمی تەوحید لە بەشی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ، دەنگی قیژۆک لە نێو بنکەی سێیەمی تەوحید ھەڵکەوتوو لە بەشی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەیەکی بەغدا، کە ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکان و سیستەمی بەرگریی ئەمریکای تێدا جێگیرن، بەرز بووەوە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی پەیوەست بە بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆک لە بنکەی سێیەمی تەوحید بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی موشەک و ڕۆکێت.
سەرپەیڤ